دەروازەى حاجى ئۆمەران ڕێنمایی نوێ بۆ سەردانیکردنى ئێران ڕادەگەیێنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە دەى ئابى (2021)، ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران یازدە ڕێنمایى نوێى بۆ ئەو هاووڵاتییانە رایگه‌یاند، کە دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلى خۆیان سەردانى ئێران بکەن، هەروەک تێدا هاتووە، پێویسته مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت، هەروەها دەبێ ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی خودی گه‌شتیاره‌كه بێت.
بەپێى ڕینماییە نوێیەکەى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران، هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت كه‌متر له (10) رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێتەوە پێویست به وه‌رگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاك) ناكات. دەشڵێت، چونی گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئێران به ته‌نیا به رۆژ ده‌بێت و به شه‌و نابێت.
دەقى ناوەڕۆى ڕێنماییە نوێیەکانى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران:
ــ پێویست ناكات هیچ گه‌شتیارێك سه‌ردانی كۆمپانیای (شه‌و و رۆژ ) بكات.
ــ پێویسته ده‌فته‌ری رێگه‌پێدانی گومرگی (دفتر رخصه تجوال السیارات كمرك)یان پێ بێت.
ــ پێویسته مۆڵه‌تی شۆفێری نێوده‌وڵه‌تیان هه‌بێت.
ــ پێویسته ساڵیانه‌ی ئۆتۆمبێل به ناوی خودی گه‌شتیاره‌كه بێت.
ــ هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت كه‌متر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویست به وه‌رگرتنی تابلۆی ئێرانی (پلاك) ناكات.
ــ ئه‌گه‌ر هه‌ر گه‌شتیارێك بیه‌وێت زیاتر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆی له ئێران بمێنێت پێویسته تابلۆی ئێرانی (پلاك ) وه‌ربگیرێت.
ــ چونی گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی خۆیان بۆ ئێران به ته‌نیا به رۆژ ده‌بێت و به شه‌و نابێت.
ــ له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی 24 كاتژمێرییه.
ــ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه زیادتر له 10 رۆژ به ئۆتۆمبێلی خۆیان له ئێران ده‌مێننه‌وه به ته‌نیا رۆژی هه‌ینی له به پشو و له به‌ر بابه‌تی وه‌رگرتنی پلاك ناتوانن سه‌ردانی ئێران بكه‌ن.
ــ رسوماتی دڵنیایی (بیمه) و ده‌سته‌به‌ری (چمان) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه له ناو گومرگی ئێران‌دا كه‌متر له 105 (سه‌د و پێنج) دۆلاری ئه‌مریكییه.
ــ گه‌شتیارانی خۆشه‌ویستی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیادتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ( به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران ) بكه‌ن.
ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان:
- 07504459178
- 07504643929
- 07504736672
- 07507943539
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment