سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان پڕۆژەیاساى (مەدالیا و نیشان) ڕەوانەى پەرلەمان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەیتى هەرێمى کوردستان، پڕۆژەیاسایەکى ئامادەکردووە بەناوى (نیشان و میدالیا لە هەرێمى کوردستان)، بۆ ئەوەى ڕەوانەى پەرلەمانى کوردستانى بکات.

پڕۆژەیاساى (نیشان و میدالیا لە هەرێمى کوردستان) لەلایەن ئەنجوومەنى شوراى هەرێمى کوردستان – عێراق پێداچوونەوەى بۆ کراوە، وا بڕیارە ئەمڕۆ فەوزى هەریری، سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەیتى هەرێمى کوردستان سەردانى سەردانى پەرلەمانى کوردستان بکات.

ماددەى دووەمى ئەم پڕۆژەیە، دواى پەسندکردنى، کوردستان مەدالیاى فەرمى خۆى دەبێت، وەکو (نیشانی نیشتمان، نیشانی ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیان، نیشانی پێشمه‌رگه‌، میدالیای به‌رخودان و قاره‌مانێتی)، مەدالیاکانیش تەنها لەلان سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە بە فەرمى پێشکەش دەکرێت.

سەبارەت بەپێدانى مەدالیا، لە پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، ئەو کەسانەى مەدالیا وەردەگرن ده‌بێت ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیان له‌سه‌ر بدرێت و له‌ لایه‌ن وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار تا سه‌رۆكی لایه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشنیاز بكرێن. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتیش دراوه‌ته‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌سایه‌تی شایسته‌ بۆ وه‌رگرتنی نیشان و میدالیاكان پێشنیاز بكات.

بە گوێرەى پڕۆژەیاساکە، ئەو کەسانەى دەبنە هەڵگرى ئەم جۆرە مەدالیایە، به‌خشینێكی داراییان پێ ده‌دریت، كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ دیاریده‌كرێت و له‌ بودجه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت، له‌ كاتی مردنیشیاندا میراتگره‌كانیان مافی پارێزگاریكردنیان له‌ نیشان و میدالیاكه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مافی به‌ خۆوه‌ كردنیان نییه‌.

هەروەها جگە لە دیارکردنى رێکارەکانى لێوەرگرتنەوەى مەدالیا، لە پڕۆژەیاساکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ر كه‌سێك نیشان یان میدالیای ساخته‌ درووست بكات، به‌ بێ مۆڵه‌تی لایه‌نی تایبه‌تمه‌ند، یان كۆپیان بكات، له‌ (5) تا (10) ساڵ به‌ند ده‌كرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین