سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى نوێى بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ لەگەڵ مارك برایسن ریچاردسن، باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا له‌ عیراق کۆبۆوە، تێیدا نێچیرڤان بارزانى، "هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا له‌ عیراق بۆ  باڵیۆزى نوێى به‌ریتانیا خواست و هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌که‌ى دووپات كرده‌وه‌."

ئەمڕۆ ئێوارەى نۆى ئابى (2021)، هەروەک لە ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دا هاتووە، نێچیرڤان بارزانى و مارك برایسن ریچاردسن، لە کۆبوونەوەیەدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ بریتانیا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكارى و هاوبه‌شیى نێوانیان، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عیراق، دۆخى ئه‌منى و هه‌ڕه‌شه‌ و كرده‌وه‌كانى تیرۆرستانى داعش، ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له‌ عیراق، هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عیراق له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان، دوایین دۆخى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤیدـ19"، تاوتوێیکرد.

لە بارەى پرسى ئابووریى نێوان هەرێمى کوردستان و بەریتانیا، "جه‌خت له‌ خواستى دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیا كرایه‌ و ده‌رفه‌تی کار و وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌ت و کۆمپانیا به‌ریتانییه‌کان له‌ عیراق و هه‌رێمی کوردستان خرایه‌ به‌ر باس."

هەروەها لە کۆبوونەوەکەى نێوان سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى بەریتانیا، گفتوگۆیان دەربارەى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، دیالۆگی ستراتیژیی عیراق – ئه‌مه‌ریکا، پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر، پرسی‌ سووریا کرد.

.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین