وەزیرى ڕۆشنبیرى: لەناو پەرلەمانى ئێران بە هۆى ئاڵاى کوردستان شوێنى خۆمان دۆزییەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەى هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە ئێران لە کاتى چوونى سەرۆکى هەرێم و شاندى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە دەکات کە، لەناو پەرلەمانى ئێرانیش ئاڵاى کوردستان دانراوە و بە هۆى ئاڵاى کوردستانەوە شوێنى خۆیان دۆزیتەوە.

محەممەد سەعید عەلی، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و ئەندامی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران بە روودواى راگەیاند، کاتێک لە رێورەسمەکەدا لە پەرلەمانی ئێران بەشداریمانکرد، بە ئاڵای کوردستاندا شوێنی دانیشتنی خۆمان دۆزیتەوە، چونکە شاندی هەر وڵاتێک ئاڵای وڵاتەکەی لە پشتی کورسییەکەی درابوو، ئێمەش کورسییەکانمان ئاڵای کوردستانی لێدرابوو.

وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان روونیشدەکاتەوە، هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی یاسایی و دەستووریی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران بانگهێشتکرابوو.
لەبارەى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى و شاندى باڵاى هەرێمى کوردستان دەشڵێت،  “سەرەتا سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندەکە پیرۆزبایی لە ئیبراهیم رەئیسی کرد و باسی لە هاوئاهەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و پەیوەندییە بازرگانییەکان کرد”.
دواى ئەوەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندەکەى بە ئاڵاى کوردستان پێشوزایى لێکرا، کاردانەوەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین