نێچیرڤان بارزانى: فایەق تۆفیق ته‌مه‌نێكى زۆرى له‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى فایەق تۆفیق، بریکارى وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان دەکات و دەشڵێت، "سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م."

ئەمڕۆ ئێوارەى شەممە (7)ى ئابى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پرسەنامەکەیدا بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى فایەق تۆفیق، دەڵێت، " ماوه‌يه‌ك له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فايه‌ق تۆفيق پێكه‌وه‌ كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆريش له‌ بوارى حكووميدا خزمه‌تى كردووه."

 

دەقى پرسەنامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان:

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى كاديرى تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرينى كوردستان خوالێخۆشبوو فايه‌ق تۆفيق ـ م پێگه‌يشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م و هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و دڵنه‌وايى و سه‌بوورى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێيانى ببه‌خشێت.

ماوه‌يه‌ك له‌ نزيكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو فايه‌ق تۆفيق پێكه‌وه‌ كارمان كردوو و ساڵانێكى زۆريش له‌ بوارى حكووميدا خزمه‌تى كردووه. ئه‌و هه‌ميشه‌ وه‌ك ‌كاديرێكى لێهاتووى دڵسۆز و نيشتمانپه‌روه‌ر، له‌خۆبوردووانه‌ كار و ئه‌ركه‌كانى جێبه‌جێ كردووه‌ و ته‌مه‌نێكى زۆرى له‌ خزمه‌تى گه‌ل و وڵاته‌كه‌يدا به‌سه‌ر برد. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه‌ به‌ خێر بێت.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/8/7

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین