له‌يلا سه‌رحان " شاعیر": داواى له كچانى ئێزیدى ده‌كه‌م ئازاره‌كانیان بنووسنه‌وه
تایبه‌ت به نوچه‌نێت
لەیلا سەرحان تەمەن 24 ساڵ، یەکێکە لە قوربانیانی شنگال کە لەگەڵ خانەوادەکەی ئاوارە دەبن و بەهۆی ترس و ئاوارەبوون و دەربەدەری لەیلا لە خوێندن دادەبرێت، ناتوانێ خوێندن تەواو بکات، بەڵام ئەو کچە بوێرە ئەشکەنجە و ئازار و ئاوارەبوونی تێکەڵ بە شیعر و ئەدەب کردووە.
له‌یلا بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر شنگال، هه‌ر ئه‌و كاته یه‌كه‌م ئه‌زموونى شیعرنووسینى ده‌ستپێكردووه، له‌یلا ده‌ڵێ، "لە ساڵی ٢٠١٤ دوای هێرشکردنی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ناوچەی شنگال من دەستمکرد بە شیعرنووسین".
به‌هۆى هه‌ژاریى و ئاواره‌یى له خوێندن دابڕام
رفاندنى كچانى ئێزدى ته‌نیا ئازارێكى گه‌وره نه‌بوو، بۆ ئێزیدییه‌كان به‌ڵكو بۆ ویژدانى مرۆڤایه‌تى ئازارێكى پڕ شه‌رمه‌زارى بوو، بۆیه له‌یلا هه‌رچه‌نده خۆى نه‌ڕفێندراوه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا باوكى له‌ده‌ست داوه و ئاواره‌ى شێخان بووه، له‌ناو مه‌ینه‌تى و هه‌ژارى ژیاوه، بۆیه بۆ نوچه‌نێت باسى له‌و ئه‌زموونه تاڵه كرد و گوتى، "لە کاتی هێرشکردنی تیرۆرستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ ئێمە لەو کاتەدا هیچمان لە دەسەڵات نەبوو ئێمە نەمدەزانی بەو جۆرە شنگال وێران دەکرێت، چونکە ئێمە لە سەدی بیست و یەک داین واتا هەرگیز بیرمان نەدەکردەوە بەو شێوە ناشیرینە هێرشمان بکرێتە سەر، کچ و ژنی ئێزیدی بفرۆشرێن و بڕفێندرێن. بەڵام هەندێک لە عەرەبەکان ناپاکیان لە ئێمە کرد دەستیان لەگەڵ تیرۆرستانی داعش تێکەڵ کرد بوو، بە هۆی ئەوانە هێرش کرایە سەر شنگال کارەساتی گەورە لەو کاتەوە دەستی پێ‌کرد کە ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و کچ و ژنی شنگال کەوتنە ژێر دەستی تیرۆرستانی داعش".
ئه‌و كچه شاعیره گه‌نجه به‌هۆى هه‌ژارى و ئاواره‌بوونه‌وه له خوێندن دابڕاوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا به گرنگى ده‌زانێت، بایه‌خ به شیعرنووسین بدات، به تایبه‌تى بۆ كچانى ئێزیدى بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ینه‌تییه‌كانیان له كارى ئه‌فراندن و داهێنه‌رانه به‌رجه‌سته بكرێت. له‌یلا گوتى ، "بەڵێ زۆر گرنگە هەموو خەڵک بزانێت چی بەسەر کچان و ژنانی ئێزیدی هاتووە، ئەوە کارەساتێکی قێزەوەن بوو بەسەر ئێمەدا هات، چونکە هەر چالاکیەک بکرێت وەکو دوکیومێنت دەمێنێته‌وه تا هەموو جیهان بەوە بزانێت، بەڵام ئەگەر هیچ شتێک نەنووسرێت نە رۆمان نە شیعر نە فیلم ئەوە ئەو کارەساتە بزر دەبێت و لە بیر دەکرێت".
له كاتێكدا هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاى ئێزیدى به پێویستى نازانن كچانى رزگاركراو له میدیاكان ده‌ربكه‌ون و باس له مه‌ینه‌تییه‌كانى خۆیان بكه‌ن، به بیانووى ئه‌وه‌ى فشارێكى ده‌روونى ده‌كه‌وێته سه‌ریان، كه‌چى له‌یلا سه‌رحان ده‌ڵێ، "بەڵێ راستە ئێمە رێگریمان لێ‌کرا لەو بارەیەوە بەهۆی ئەوەی کولتووری ئێمە رێگە بەوە نادات بەڵام ئەو کارەساتە شایه‌نى ئەوە نییە کە بێدەنگی بەرامبەر بكرێت، بۆیە من پێموایە ئەوەی لە توانایدا هەیە و شتێک بنووسێت با نەوەستێت دەبێ بوێر بن و نەترسن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment