خوولى په‌رله‌مان ته‌واو بوو هه‌ندێك په‌رله‌مانتار تا ئێستا په‌رله‌مانیان نه‌دیوه‌ کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێت، كه‌چى تا ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر په‌رله‌مانتاران به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان نه‌كردووه‌، په‌رله‌مانتارێكى كورد ده‌ڵێ، "ئه‌وانه‌ كه‌سه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن هه‌ندێكیان ته‌نیا بۆ وه‌رگرتنى پارێزبه‌ندى ده‌بن به‌ په‌رله‌مانتار".

خوولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ره‌و ته‌واوبوون ده‌چێت، چونكه‌ له‌ 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌بێت تا ئه‌و كاته‌یش په‌رله‌مان خۆى هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، كه‌چى به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان هه‌ندێك له‌ په‌رله‌مانتاران تا ئێستا به‌شدارى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانیان نه‌كردووه‌.
ژماره‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌گاته‌ 20 كه‌س، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێكیان زۆر دیارن، له‌وانه‌ نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، راكان جبوورى پارێزگارى كه‌ركووك، ئه‌سعه‌د عیدانى پارێزگارى به‌سره‌ و چه‌ندان به‌رپرسى تر.
سه‌لیم هه‌مزه‌ شووشكه‌یى  ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه‌ كرد، ته‌نیا له‌م خووله‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ خووله‌كانى تریش ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌بووه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ گوتى، "سیسته‌مى ئەو پەرلەمانەی وا بووە لە خوولەکانی پێشتریش بە تایبەت ئەوانەی کە سەرۆك حزب و به‌رپرسى سه‌ربازى بوون لە پەرلەمان ناویان هەبووە، تەنیا رۆژی سوێندخواردن هاتوونە و هیچی تر پەرلەمانیان نەبینیوەتەوە. هەندێکی تریش تەنیا بۆ پارێزبەندی پەرلەمان دێت، ئەوەش بووه‌تە سوننەتێکی خراپ لەناو پەرلەمان"
وه‌ك په‌رله‌مانتاران باسى ده‌كه‌ن، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ نه‌كراوه‌، سه‌لیم هه‌مزه‌ گوتى،  "بەشێکیاک لە بەرپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانن لە خوولی پێشووتر و لەو خوولەش بەشی زۆریان کە نایەنە پەرلەمان خەڵکی سادە نین، یان پارێزگارە یاخود سه‌رۆكى پارتێكه‌، ئەوانەن کە دەوام ناکەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین