عێراق واده‌ى راگه‌یاندنى نیمچه‌ كه‌ره‌نتینه‌ ديارى ده‌كات تەندرووستی

نوچه‌نێت

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى كردووه‌، ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبووان له‌ رۆژێكدا بگاته‌ 15 هه‌زار كه‌س، ئه‌وا بیر له‌ سه‌پاندنى نیچمه‌ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ نوێترین ئاماریشدا له‌ رۆژێكدا 12 هه‌زار و 597 تووشبووى كۆڕۆنا له‌ عێراق تۆمار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  31ى ته‌مووز حه‌سه‌ن سه‌لمان ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى باس له‌ گێڕانه‌وه‌ى كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ژماره‌ى تووشبووان بۆ سه‌رووى 15 هه‌زار كه‌س به‌رزببێته‌وه‌ ئه‌وا كۆمه‌ڵێك بڕیارى گرنگ ده‌درێن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ به‌ دوورى ده‌زانێت جارێكى تر بتوانرێت كه‌ره‌نتینه‌ى ته‌واو له‌ عێراق په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام نیمچه‌ كه‌ره‌نتینه‌ راده‌گه‌ینرێت.

دوێنێ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌ راگه‌یاندنى نوێترین ئامارى كۆڕۆنا رایگه‌یاند، 12 هه‌زار و 597 كه‌سى تر تووشى كۆڕۆنا بوون.

تا ئێستا له‌ عێراق ملیۆنێك و 616 هه‌زار و 384  تووشبووى كۆڕۆنا تۆمار كراوه‌، 18 هه‌زار و 595 كه‌س به‌ په‌تاكه‌ مردوون.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین