د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: ڕۆژی (3)ى ئاب پێنج خولەک جوڵە لەتەواوى پارێزگاى سلێمانى ڕابگرن کوردستانی

نوچەنێت:

پارێزگارى سلێمانى لە نووسراوێکدا، داوا لە خەڵکى سلێمانى و سەرجەم داودەزگا حکوومییەکان دەکات، ڕۆژى (3)ى ئاب بۆ ڕێزگرتن لە جینۆسایدکردنى ئێزدییەکان کاتژمێر (10)ى بەیانى بۆ ماوەى پێنج خولەک بووەستن.

ئەمڕۆ شەممە (31)ى تەممووزى (2021)، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى ڕاگەیاند، "بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ داوا لە هەموو خەڵکی پارێزگای سلێمانی و تەواوی دامەزراوە دەوڵەتیی و حکومیی و تایبەتەکان دەکەین، بۆ ڕێزگرتن لە قوربانییە شکۆمەندەکانی شەنگال کە لە تاوانی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا لە ڕۆژی ۳ی ئابی ۲٠۱٤دا؛ بوونە قوربانیی، وەک لە ڕۆژژمێری بۆنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ماوەی پێنج خولەک جوڵە لە تەواوی سنوری پارێزگای سلێمانیدا ڕابگرن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین