چین هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت

وڵاتی چین بەڵێنی داوە، شەقامێکی هەولێر لە رێگەی 90 ستوونی ئینارەوە رووناک بکاتەوە، جگە لەوەی 100 هەزار ژەمە ڤاکسین بە هەرێمی کوردستان دەبەخشێت.

پێنجشه‌ممه‌ (29ی ته‌مموز2021)، قونسوڵی گشتیی كۆماری چین، سه‌ردانی پارێزگاری هه‌ولێری كرد و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆماری چین پشتیوان و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و ده‌یه‌وێت خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی و شاری هه‌ولێر به‌ تایبه‌تی بكات.

كونسوڵی كۆماری چین رایگه‌یاند، "به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى دۆستایه‌تى له‌ مێژینه‌ى نێوان گه‌لى چین و گه‌لى كوردستان، ده‌مانه‌وێت خزمه‌تێك پێشكه‌ش به‌شارى هه‌ولێر بكه‌ین، ئه‌مڕۆ هاتووین بۆئه‌وه‌ى رایبگه‌یه‌نین له ‌رێگه‌ى چه‌قاندنى (90) ستونى ئیناره‌ى رووناكردنه‌وه‌ كه‌ به‌تیشكى خۆر كارده‌كات و له‌ باشترین و پێشكه‌وتووترین جۆرن، یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانى هه‌ولێر رووناك بكه‌ینه‌وه‌.

 هەروەها  نی رۆكی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی 100 هه‌زار پێكوته‌ی "سینۆفارم" بۆ هه‌رێم دابین ده‌كات و لە اموەیەکی نزیکدا ئەو ڤاکسینانە دەگەن بە هەرێمی کوردستان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەبارەی هاوکارییەکانی وڵاتی چین بۆ هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند “به‌ناوى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر و خه‌ڵكى شاره‌كه‌مان سوپاسى ئەو هاوکاری و یارمەتییانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ى ڕابردوو پیشكه‌شتان كردووین و به‌رده‌وامن و ئێستاش شه‌قامێكى شاره‌كه‌مان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌نزیكترین كاتدا تیمه‌كانى ئه‌ندازه‌ و هونه‌رى خۆمان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ شه‌قامێك دیارى بكه‌ین بۆ ده‌ستپێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌، كه‌ هه‌م پڕۆژه‌یه‌كه خزمه‌ت به‌ ژینگه‌ى شاره‌كه‌مان ده‌گه‌ێنێت و هه‌میش ئه‌و لۆده‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر تۆره‌كانى كاره‌با كه‌م ده‌كاته‌وه‌”.

خۆشناو وتیشی"  سوپاسی وڵاتی چین و گەلەکەی دەکەین، بۆ ئەو هاوکاری و یارمەتییە تەندروستییانەی کە هەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەشی هەرێمی کوردستانتان کردووە، بەتایبەتی کە ئێوە یەکەم وڵات بوون ڤاکسینی کۆرۆناتان گەیاندە هەرێمی کوردستان، دووباره‌ زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین كه‌ به‌دیارییه‌كى به‌نرخ ئه‌مڕۆ هاتوونته‌لامان و ئێمه‌ش وه‌كو پارێزگاى هه‌ولێر ئاماده‌ین بۆ هه‌موو ئاسانكارییه‌ك و هاوكارییه‌ك".

ئەم هەماهەنگی وهاوکارییە نێوان چین و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، حکوومەتی پەکین بە سەرمایە و پەیوەندییەکی بەهێزەوە، توانیوەیەتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەشێکی زۆری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات، هەرێمی کوردستانیش جێگەی سەرنجی کۆمپانیاییەکانی چینە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی و چین خواستی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین