په‌رله‌مانتارێك : ناتوانین به‌دواداچوون بۆ نرخى ده‌رمان بكه‌ین
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
زۆرجار هاووڵاتیان گله‌یى ئه‌وه ده‌كه‌ن، نرخى ده‌رمان له ده‌رمانخانه‌كانى كوردستان جیاوازییه‌كى زۆرى هه‌یه و له ده‌رمانخانه‌یه‌كه‌وه بۆ ده‌رمانخانه‌یه‌كى تر ده‌گۆڕێت. جه‌لال محه‌مه‌د په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى كوردستان هۆكارى ئه‌م دیارده‌یه بۆ نه‌بوونى میكانیزم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه ده‌گێڕێته‌وه.
ئەمڕۆ پێنجشەمە ٢٩ی تەمووز، جەلال محەمەد ئەندامی لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه و مافی بەکاربەر لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "لەراستیدا تاکو ئێستا میکانیزمێک لەلایەن وەزارەتەوە دانەنراوە بۆ دەستینشانکردنی نرخەکان لە دەرمانخانەکان. بۆیە تاوەکو نرخەکان دەستنیشان نەکرێت بۆ دەرمانخانەکان ناتوانین رۆڵی چاودێریی بگێرین. دەرمان لە لایەن چەند کۆمپانیاكان جۆرێک لە بازاڕی ئازادی تێدایە، واتا نرخەکان لە شوێنێک بۆ شوێنێك بەرزونزمی تێدابێت. كه وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری سەندیکای دەرمانسازان، نرخی دەرمانەکان دەستنیشان بکات، ئەو کات رۆڵی چاودێری پەرلەمان و لیژنەکانی ناو وەزارەت ئاگایان لە نرخەکان دەبێت".
له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كرد، ئه‌وه‌ى ئێستا بۆ ده‌رمان ده‌كرێت ته‌نیا ده‌ستنیشانكردنى كوالێتییهكهیهتى، جەلال محەمەد گوتى، "بەڵام لە ئێستادا ئەوەی هەیە تەنیا کوالێتی دەرمانه لەگەڵ رێگەپێدانی دەرمانخانەکان لەلایەن سەندیکای دەرمانسازان هەیە و لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دەکرێت".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment