سەرۆکى تایەفەى ئەرمەنى ئەرتۆدۆکس، ستایشى پێکەوەژیانى هەرێمى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازى له‌ مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆریان سه‌رۆكى تایه‌فه‌ى ئه‌رمه‌نى ئه‌رتۆدۆكس له‌ عیراق و ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكانى تایه‌فه‌ مه‌سیحییه‌كان له‌ عیراق كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29)ى تەممووزى (2021)، بەپێى ڕاگەینێدراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، نێچیرڤان بارزانى و مه‌تران د. ئاڤاك ئاسادۆریان لە دیدارەکەدا، "دۆخى تایه‌فه‌ى ئه‌رمه‌ن و مه‌سیحییه‌كان له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى به‌شدارى و هاوبه‌شیى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراق له‌ كایه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن و پرۆسه‌ى سیاسیى وڵاتدا، دۆخى كه‌نیسه‌كان و پاراستنى تایبه‌تمه‌ندى و مافه‌كانیان، مه‌ترسییه‌کانی داعش و هه‌ڵبژارده‌کانی داهاتووی عیراق"، تاوتوێكرد.

هەروەها دەشڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌تران ئاسادۆریان باسى له‌ دۆخ و ڕه‌وشى ژیانى ئه‌رمه‌نه‌كانى كوردستان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یانی كرد كه‌ گه‌وره‌ترین ژماره‌یان له‌ زاخۆیه‌، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر دۆخی ئه‌منی که‌ بووه‌ته‌ هۆی کۆچی ئه‌رمه‌نه‌کانی عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ و ستایشى یه‌كترقبووڵكردن، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌بایى و لێبورده‌یى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ قووڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و كولتووره‌ كرده‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین