سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى ئیسپانیا کرد کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ هانسى ئیسكۆبار، باڵیۆزى ئیسپانیا، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق و ئیسپانیا تاوتوێ دەکەن.

دواى کۆتاییهاتنى ئەرکەکەى وەک باڵیۆزى ئیسپانیا لە عێراق، هانسى ئیسكۆبار سەردانى نێچیرڤان بارزانى کرد بۆ ماڵئاواییکردن، کە تێیدا سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ هه‌وڵ و ڕۆڵیان له‌ په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسپانیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد."

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێم، لە دیدارەکەدا"داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ ئیسپانیا، ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی ئیسپانی له‌ هه‌رێمی کوردستان، دۆخ و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى عیراق، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه." تاوتوێ كران

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین