ئامانجی سەردانەكەی فەرماندەی فەیلەق قودسی پاسداران بۆ عێراق ئاشكرا دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق ئاشكرایان كردووە، یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران بۆ عێراق ئەوەیە تاوتوێی وەستاندنی هێرشەكانی سەر بنكەكانی هاوپەیمان لەگەڵ میلیشیاكان بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمووز  بۆ سکای نیوز  چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی لە عێراق زانیارییان لەسەر سەردانە نهێنییەكەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران ئاشکرا کردووە .

بەگوێرەی زانیارییەكانیان ئێوارەی دوێنێ‌ سێشەممە 27 تەمووز، ئیسماعیل قائانی گەیشتووەتە شاری نەجەف و لەوێ لەگەڵ چەند لایەنێكی میلیشیاكانی عێراق لەوانە، عەسائیبی ئەهلی حەق، بەدر، كەتائیبی حزبوڵا، سەرایای خۆراسانی، كەتائیبی سەید شوهەدا كۆبووەتەوە.

سەرچاوەكان دەڵێن لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی چەندان بابەت كراوە، لەوانە راگرتنی هێرشەكان بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق، لە بری ئەمە بیر لەوە كراوەتەوە، چاودێری جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و عێراق بكرێت بۆ كشانەوەی هێزەكان.

 هەر ئەمڕۆ چەند ماڵپەڕێكی عەرەبی و عێراقی باسیان لەوە كردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و داوا لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەكات پاڵپشتی ئەو رێككەوتنە بكەن كە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كراوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین