توونس.. كەوتنی دوايين قەڵای ئیخوان
وهرگێڕانى نوچهنێت
ئێستا كەوتنی ئیخوان لە توونس رووداوێكی لەناكاو نییە، بەڵكو چەندان ساڵ لە ساتی پێشبینكیراودا داواكەوتووە. كەوتنی ئەوان لە ئەنجامی بەشداربوونیان بوو لە دەسەڵات، پەیوەست بوون بە ئاژاوە و غافڵكوژی و پرۆسەی ئەنقەستی پەكخستن بۆ شكستهێنانی كاری حكوومەت، دوای ئەوەی لە كۆنتڕۆڵی ئەوان دەرچوو.
لەگەڵئەوەی قەیس سەعید سەرۆكی توونس لە هۆشدارییەكانی راشكاو بوو لەوەی، ئەوەی روودەدات ناچاری دەكات بێتە ناو بابەتەكەوە، كەچی ئەوان بڕوایان وا بوو، ئەو بوێری نابێت، بۆیە دوای تێكشكاندنی سەركردایەتییەكانی ئەوا بە تەواوی دەسەڵات بەدەستەوە دەگرن. ئەو رێكارییە تایبەتانەی كە پەیڕەویش كران پرۆسەی رزگاركردنی بەر لە داڕووخانەكە بوو. پەرلەمان بێ توانا بوو، بۆیە تایبەتمەندییەكانی پەكخرا، سەرۆكی حكومەتی لادا دوای ئەوەی حكومەتەی شكستی هێنابوو، هەروەها بڕیاری جووڵاندنی بەدواداچوونە داوەرییەكانی دا لە دۆسییەكانی گەندەڵی، كە پێشتریش چەندان جار داوای لێكۆڵینەوەی لێیان كردبوو، بەڵام داواكانی پێشووی فەرامۆش كرا بوو. قەیس سەعید چەندان وتاری دا و بەوانی گوت لەو بەربڵاوییەی گەندەڵی بێدەنگ نابێت، داوای لێكۆڵینەوە دەكات، بەڵام وەڵامەكە ئەوە بوو، ئەمە لە دەسەڵاتی سەرۆك كۆمار نییە، تەنانەت لە بێ توانایی دامەزراوەی تەندروستیش لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بە سەرۆكیان گوت ئەوە لە دەسەڵاتی تۆ نییە.
عەبدولرەحمان راشد: دەبووایە ئیخوان زووتر لە توونس بكەوێت
ئەوان ویستیان سەرۆك رواڵەت بێت، كەچی ئێستا بووەتە دەنگی هاووڵاتی توونسی، ئەمڕۆ سەرۆكی راستەقینەیە، لە بەردەمی ئەو هەلێك بۆ چاكسازی هەیە، كە حكومەت و پەرلەمان شكستیان تێدا هێنا.
ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، ئەوان خۆیان پاڵنەری ئەو ئاژاوەیە دەستكردەن، بۆچی سەركردە و پەرلەمانتارانی حزبی نەهزە لە چەندان مانگی رابردوو پاشەكشەیان نەكرد بۆ ئەوەی بارودۆخەكە هێور بێتەوە. لەوانەیە ئەوان بڕوایان وابێت قەیرانەكە خەڵك بەرەو شەقام دەبات، سیناریۆی كانوونی یەكەمی 2010 دووبارە دەبێتەوە و ئەوانیش لەرێی ئاژاوەوە جارێكی تر سەر لەنوێ دەسەڵات دەگرنەوە دەست.
كێشەی حزبی نەهزە ئەوەیە دەسەڵاتی دەوێ بەڵام بێئەوەی رێز لە رێساكانی بگرێـت كە لەمیانەی ئەوەوە هاتووە، ئێستایش بیانوو لە رێكارییە لەناكاوەكان دەگرێت گوایە پێچەوانەی دەستوورە و بڕیارەكانی سەرۆك كۆدەتایە.
قەیس سەعید سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوە، بە جیاوازی دەنگێكی زۆر لە 2019 براوە بوو، چۆن دەكرێت سەرۆكی هەڵبژێردراو كۆدەتا بەسەر خۆی بكات؟ لە راستیدا ئەوەی سەعید دەیكات رزگاركردنی سیستەمی توونس و وڵاتی توونسە لە ئاژاوە، كە بە تەنگژەی تەندروستی و بژێوی و دەستووری دەستی پێكردووە و ئەمەیش بەرەو گۆڕانكاری برد، بەشێك لەو تەنگژانە لە ئەنجام خۆخافڵاندن و پەكخستنی بەئەنقەست بوو. هەر جارێك سەرۆك دەیەوێ دەست بخاتە ئەم بابەتانەوە لە روانگەی ئەوەی وڵات لەسەر لێواری كارەساتە، كەچی ئەوان دەیانگوت دەبێت سەرۆك لە كۆشكەكەی بمێنێتەوە. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو تەنگژانەیش دەبووایە سەرۆك یان ئەوەتا دەست لەكار بكێشێتەوە و دواتریش لە داهاتوو بەتۆمەتی كەمتەرخەمی لەلایەن نەیارانییەوە راوبنرێت. یانیش دەبووایە بێتە ناو بابەتەكەوە و گۆڕانكاری پێویست رابگەینێ.
رەهەندێكی تری شەڕی توونس ئەوەیە، شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لە دژی ئیخوان، كە پێشتر لە سوودان لە 2019 و لە میسڕ لە 2013 لادران . لە توونس ماوەیەكی درێژ لە دەسەڵات مانەوە، ئەو نموونەیە بوون كە دووپاتی دەكاتەوە ئەم گرووپە ئایینیە خاوەن پرۆژەیەكی سیاسی فاشیزمە لەم سەردەمەدا جێگەیان نابێتەوە.
نووسینی : عەبدولرەحمان راشد سەرنووسەری پێشووی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كەناڵی عەرەبییە..
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment