لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمان ستایشی هەنگاوێكی ئەمریكا دەكات
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەمووز، عوسمان کەریم جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بۆ نوچەنێت گوتی، "ئەو هەنگاوە بە گرنگ دەزانین ، پێشتر و ئێستایش لەگەڵ ئەوە بووین پێویستمان بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا هەیە، چونكە تاکو ئێستا داعش هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر عێراق و کوردستان. بەو هۆیەوە ئێمە پێویستیمان بە پاڵپشتی هاوپەیمانانان هەیە، بە هەموو شێوەیەک دەبێت هەماهەنگ بین بۆ کۆتاییهێنان بە تیرۆرستانی داعش".
جگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش، باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان پێیوایە گرنگی بەردەوامبوونی پاڵپشتی هاوپەیمانان و ئەمریكا لەوەدایە ئەوان هەوڵی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدەن، باڵانبۆ لە لێدوانێكی بۆ نوچەنێت گوتی، "ئێمە دەزانین ئەمریکا و هێزە هاوپەیمانەکان لە هەوڵی ئەوەدان هێزێکی پێشمەرگەی یەکگرتوو لە کوردستان هەبێت. ئەوان پشتگرییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە. ئەوەش کارێکی گرنگە کە بایەخێکی وا بەهێزی پێشمەرگە دەدەن، وەکو هەرێمی کوردستان سوودێکی باشی لێوەردەگرین".
شەوی رابردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا بەیاننامەیەكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا لە یەكێك لە بڕگەكانی جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوكارییەكان بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment