ئەنجوومەنى پيرانى ئەمريكا لەسەر دۆخى ئازادييەكان لەتوركيا دێتە دەنگ
نوچەنێت:
هاكيم جيفيريز نوێنەرى ديموكراتەكان و وليەز چينى نوێنەرى كۆمارييەكان پڕۆژە ياسايەكيان پێشكەش كردووە بۆ بەهێزكردنى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا بۆ ساڵى (٢٠٢١) بە هاوكارى ژمارەيەك ئەندامى تر لە ديموكراتەكان كە پێكهاتوون لە، ئيدوارد ماركى و رۆن وايدن و وەجيف ميركلى.
جيفريز لە بەياننامەيەك دا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "كە ناكرێت ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بەبێ وەڵامدانەوەى تايبەت چاوپۆشى لە پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ بكات، لە وڵاتێكى هاوپەيمانى خۆى لە چوارچێوەى ناتۆ، هەروەها پێويستە شانبەشانى گەلى توركيا بوەستين داوا لە حكومەتەكەى ئەردۆغان بكەين دەست هەڵگرێت لە ئازاردان و كوشتن، رێگە بە ئازادى رۆژنامەگەرى و ئازادى رادەربڕين بدات، سەربەخۆى دادگا بەهێز بكات، لە پێناو پاڵپشتى سەروەرى ياسا".
لە لايەكى ترەوە ئايكان ئيدمير پەرلەمانتارى پێشووى توركيا، لێكۆڵەرى ديارى پرۆگرامى توركيا لە دەزگاى بەرگرى لە ديموكراسى، كە ئێستا لە واشنتن نيشتەجێيە بە (عەرەبييە نێت)ى رايگەياند، "ئەو دەستپێشخەريەى ئەنجومەنى پيران لە لايەن دوو پارتەكەى ئەمريكا، كە جيفيرزير و چينى كارى لەسەردەكەن، بە ئامانجى زيادكردنى هۆشيارييە بەرانبەر ئەو پێشێلكارييانەى حكومەتى توركيا دژ بە مافەكانى مرۆڤ لە ناوە و دەرەوەى وڵاتەكەى ئەنجامى دەدات."
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ئەگەرى ئەوە هەيە فشارەكانى ئەو هەوڵە ياساييە ببێتە ئابڕوچوونى سياسەتى ئەنقەرە، هەروەها فشارێكيش بێت لەسەر ئيدارەى جۆبايدن لەو كاتەدا، بۆ گرنگيدان بەپرسى مافەكانى مرۆڤ، كە ئێستا واشنتن تۆمەتبار دەكرێت بەئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ ئەنقەرە".
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "سەبارەت بە چالاكوانانى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا ئەو ياسايە پەيامى ئەوەى بۆيان هەڵگرتووە، ئەوان بەتەنيا نين، هاوپەيمانانى توركيا لە ناتۆ گرنگى بە پاشەكشەى ديموكراسى لە توركيا دەدەن".
ئەو پرۆژە ياسايەى كە ئەندامانى ئەو دوو پارتە ئامادەيان كردووە، هانى ئەوە دەدات، "كە دەست بەسەروەرى ياسا بگرن، لە چوارچێوەى گرتنەبەرى هەنگاوەكان بۆ كۆتاييهێنان بە كوشتن و سزادان، هەروەها باشكردنى دۆخى ئازادى رۆژنامەگەرى و رێگەدان بە ئازادى رادەربڕين لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان و بەهێزكردنى دادپەروەرى، لە رێگەى دەستبەركردنى سەربەخۆى سيستەمى دادوەرى و پارێزگاريكردن لە پارێزەران و دادوەران بۆ پاڵپشتيكردنى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا".
ئەندامانى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا داوا دەكەن، بەگوێرەى ئەو بەندانەى پێشنيازييان كردووە، سەرۆكى وڵاتەكەيان سزا بەسەر ئەو بەرپرسە توركانە بسەپێنێت، كە لەپشت سزادان و زيندانى كردنى رۆژنامەنووس و كۆتوبەندكردنى ئازادى رادەربڕينن لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان، كە رۆژانە لە توركيا مافەكانى مرۆڤ پێشێل دەكرێن.
هەروەها داواش لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا دەكەن كۆتوبەند بخاتە سەر ڤيزاى ئەو بەرپرسانەى توركيا كە لەدەرەوەى سنوورەكانى توركيا خەڵكى ئۆپۆزسيۆنى توركيا دەڕفێنن، دواتر دەيانگوازنەوە بۆ توركيا.
هەرچەندە حكومەتى توركيا دەستبەجێ وەڵامى ئەو جۆرە داواكارييانە دەداتەوە، بەڵام تائێستا وەزارەتى دەرەوەى توركيا، ياخود هەر لايەنى حكومەتى تر، هيچ لێدوانێكيان لەسەر ئەو پێشنيازەى ئەندامانى دووپارتە سەرەكەى ئەمريكا نەداوە.
بەهۆى كڕينى سيستەمى بەگرى (ئێس٤٠٠)ى رووسى توركيا و ئەمريكا چەند ساڵێكە ناكۆكن، بەڵام بەهۆى داننان بە جينۆسايدى ئەرمەنيەكان لە (٢٤) مانگى نيسانى رابردوو ناكۆكيەكانيان زياتر بوو.
هەروەها پرسى هاوكارى بەردەوامى ئەمريكا بۆ هێزە كوردييەكان لە سووريا، هۆكارێكى سەرەكى ناكۆكييەكانى نێوان واشنتن و ئەنقەرەيە، پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ لە توركيا بۆتە هۆكارى ئەوەى دەزگاكانى ئەمريكا رەخنە لەو دۆخەى توركيا بگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment