حوسێن قائيدی: تا ئێستا دوو هەزار و 700 رفێندراوی ئێزیدی نادیارن
تایبهت به نوچهنێت
بە تەنیا ئەوەی یارمەتی ئێمەی دابێت نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی بووە
نوچەنێت: ئایا نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی لە کارەکانی بەردەوامە؟
حوسێن قائيدی: نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی له حهوتى شوباتى ئهمساڵ گواستراوەتەوە بۆ شاری هەولێر. ئێمە لەسەر راسپاردهى کاک نێچیرڤان بارزانی کارەکانمان بەردەوامە و بەردەوامیش دەبین هەتا یەک رفێندراو لە دەستی تیرۆرستانی داعش ما بێت، ئێمە هەوڵی گەڕانەوەی دەدەین. راستە داعش ئێستا لەو سنوورە نەماوە بەڵام پەیڕەوانی فیکری تیرۆرستانی داعش زۆر لەو دەڤەرانە ماون. واتا ئەو دەڤەرانەی کە پێش ئێستا لە دەستی تیرۆرستانی داعش بوون، چ لە عێراق یان لە سووریا، یان لە هەر شوێنێک بێت بە تایبەت له شاری مووسڵ و شاری رەقە و باغۆز له سووریا و هەندێک شوێنی تر. بە پێی زانیارەکانی خۆمان ئێمە وەکو نووسینگە ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی ئێزیدی لەناو کەمپی هۆڵدان لە رۆژئاوای کوردستان کە ژمارەیەک لە منداڵ و ژنانی ئێزیدی لەو کەمپەدان.
ئێمە وەکو نووسینگە لە کارەکانمان بەردەوامین بۆ بەدواداچوونی بابەتی ئەم ژمارەی لە منداڵ و کچ و ژنانەی لە دەستی داعشدا ماون . چ لە عێراق چ لە سووریا، هەروەها زانیاریمان هەیە لەسەر ئەو خێزانانەی پێش ئێستا لەگەڵ تیرۆرستانی داعش بوون، رەنگە ژمارەیەک لەو منداڵانە لەناو ئەو خێزانانە بن. لە وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو خێزانانە بهردهوامین.
نوچەنێت: ئایا پشتیوانى حکومەتی عێراق بۆ ئێوه چەند بووە، چونکە پێشتر رەخنەتان هەبوو کە هاوکاریتان ناکەن؟
به هیچ شێوهیهك عێراق هاوكاریى نهكردووین
حوسێن قائيدی: بەداخەوە تا ئێستا حکومەتی عێراق بۆ بابەتی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی هیچ هەنگاوێک نەهاتۆتە پێش، نە لە رووی مادیەوە نە لە رووی مەعنەویەوە. ئێمە زۆرجار داوامان لە حکومەتی عێراقی فیدراڵى کردووە کە هاوکارمان بن بۆ ئەوەی ئێمە چارهنووسى ئەو کەسانە بزانین ئەوەی هەتا ئێستا لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش ماون. هەر لە دەستپێکی جینۆسایدەکە هەتا ئێستا زۆرجار داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە، داوامان لە پەرلەمانی عێراق کردووە، داوامان لەو کەسانە کردووە ئەوانەی نزیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقن، بەڵام بە داخەوە هەتا ئێستا یارمەتی ئێمەیان نەداوە بۆ بابەتی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی. بە تەنیا ئەوەی یارمەتی ئێمەی دابێت نووسینگەی بەرێز نێچیرڤان بارزانی بووە.
نوچەنێت: ئەی هاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ ئێوە چییە؟
حوسێن قائيدی: بێگومان ئەو نووسینگەیە تایبەتە بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانیەوە، هەروەها ئێمە هەماهەنگییەکی باشمان هەیە لەگەڵ دامودەزگای حکومەتی هەرێمی کوردستان. واتا لە ساڵێ 2014 تا ئێستا ئێمە لە نووسینگەی بەرێز نێچیرڤان بارزانیەوە پاڵپشتی دەکرێن لە رووی مادی و مەعنەوییهوه. هەروەها لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە هەماهەنگییەکی باشمان هەیە لەگەڵ دامودەزگا ئەمنیەکان، لەگەڵ هەموو ئەو شوێنانەی کە تایبەتن بەو بابەتەوە. بەردەوامیش دەبین چونکە سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەردەوام ئاراستەی ئەو بابەتە دەکات ئێمەش بەردەوام دەبین هەتا یەک رفێندراو مابێت لە دەستی داعشەوە.
نوچەنێت : نێچیرڤان بارزانی هەمیشە دووپاتی دەکاتەوە تا رزگارکردنی دوایین رفێندراوی ئێزیدی هاوکارتان دەبێ، رۆڵی نێچیرڤان بارزانى چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
حوسێن قائيدی: نووسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزیدی پلانی تایبەتی خۆی هەیە، بێگومان نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی پاڵپشتی ئێمە دەکات لە رووی مادی و مەعنەوی رۆڵێکی گرنگی لەو بابەتە هەبووە، بەڵام ئێمە وەکو نووسینگە تیمی تایبەتمان هەیە بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە بۆ چاودێریکردنی ئەو کەیسانە بۆ رزگارکردن. ئاراستەى بەرێز نێچیرڤان بارزانی بەردەوام ئەوەیە کە بەدواداچوونی بابەتی کوردانی ئێزیدی بکرێت هەتا یەک رفێندراو مابێت لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعش.
ژمارهیهكى زۆر رفێندراوى ئێزیدى له كهمپى هۆل ماون
نوچەنێت: ئایا دوایین ئامار لاى ئێوه چییه؟ تا ئێستا چەند لە رفێندراوان ماون چەندیش رزگارکراون؟
حوسێن قائيدی: لەدەستپێکی جینۆسایدکردنەکە شەش هەزار و 400 کەس رفێندرابوون. کە تێیدا منداڵ و ژن و پیاو بوون، لە ساڵی 2014 ئێمە دەستمان بە کارەکەمان کردووە تا ئێستا توانیومانە سێ هەزار و 555 کەس رزگار بکەین. بەگوێرەی ئەو ئامارەی لای ئێمەیه نزیکەی ئێستا دوو هەزار و 700 کەس ماون. دهبێ ئەوەش بزانین کە ئێستا 82 گۆڕی بە کۆمەڵ لە باشووری شنگال و شوێنی تر هەیە لەوانەیە زۆربەی لەو رفێندراوانە لە ناو ئەو گۆرانە دا مابن.
نوچەنێت: هۆکاری نادیارى چارهنووسى ئەوانى تا ئێستا نهدۆزراونهتهوه چییه؟ ئایا له ژیان نهماون، یان بۆ ناوچهیهكى ترى دوور رفێندراون؟
حوسێن قائيدى: ئێمە تا ئێستا بە تەواوی نازانین چونکە ئێمە دۆسیەکمان کردەوە ژمارەیەک لەو رفێندراوانە لە ناو کەمپی هۆڵ دا ماون لە منداڵ و کچان و ژنانی ئێزیدی. ئەوانی تریش رەنگە لەناو ئەو خێزانانە دابن ئەوانەی لەگەڵ تیرۆرستانی داعش بوون. بەڵام ئێمە بەردەوام هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەو کەیسانە، تاکو بزانین کە ئەوانەی دیار نین تا ئێستا لە کوێ ماون، وەکو نووسینگە بەردەوامین بۆ زانیاری وەرگرتن لەسەر ئەو بابەتە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment