بەیانى وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سبەى دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (25)ى تەمووزى (2021)، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی یەکێتی راگەیاندووە، بەیانى دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت بەبێ لێبڕین، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتى دارایى بە NRTى ڕاگەیاند، بەیانى وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرن.

جێگەى ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ مسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى باڵاى ئابوورى ڕایگەیاند، لەم مانگەوە مووچەى فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین