سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان داواى لێبوردن له‌ نێچیرڤان بارزانى ده‌كات کوردستانی
ئه‌مڕۆ كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندى به‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌هۆى دواكه‌وتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ كوردستان و عێراق داواى لێبوردنى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/7/21 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و تیایدا په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ یۆنانیان تاوتوێ كرد و هه‌ردوولا خواستیان بۆ بره‌ودان به‌ بواره‌كانى په‌یوه‌ندى، هاوبه‌شى و هاریكاریى دوولایه‌نه‌یان دووپات كرده‌وه‌.

به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان داواى لێبوردنى كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى بۆ عیراق و هه‌رێمى كوردستان دوا خرا و ویستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكى گونجاوى داهاتوودا نیشان دا.

دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا، دۆخى عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى نێوانیان بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین