داعش لە سێ قۆڵەوە هێرشیکردە سەر پۆلیسى داقووق کوردستانی

نوچەنێت

شەوى ڕابردوو تیرۆریستانى داعش لە باشوورى کەرکووک و گوندى تەل تەبعە، لە سنوورى داقووق لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردۆتە سەر چەند خاڵێکى پۆلیسى فیدڕاڵى، بەم هۆیەشەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندارى لێکەوتۆتەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى داقووق ڕاگەیاند: "داعش کەشی باراناوی شەوی رابردووی قۆستەوە بۆ هێرشکردن و بەھۆیەوە پێنج پۆلیس بریندار بوون و دوانی دیکەش کوژران".

بە پێى سەرچاوەیەکى ئەمنى، هەر شەوى ڕابردوو چەکدارانى داعش هێریشیان کردۆتە سەر خاڵێكی ترى پۆلیسی فیدراڵی له‌ گوندی مه‌تیقی كاكه‌یینیشن، له‌ سنوری قه‌زای داقووق و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌نێوان هه‌ردولا رویداوه‌ و له‌ئێستاشدا هێزێكی سوپای عێراق وه‌ك پاڵپشتی گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.

هەروەها پۆلیسى داقووق گوتوویه‌تى بە هۆى بارینى بارانێکى زۆرى دوێنێ شەو، نەتوانراوە جموجۆڵى هاتنى چەکدارانى داعش، لە کامیراکانى چاودێرى ببیندرێت. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین