پەیامێک لە سەرۆک مسعود بارزانییەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (20)ى تەمموزى (2021)، سەرۆک مسعود بارزانى، لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و، لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن."
دەقى پەیامى سەرۆک مسعود بارزانى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستیە دەكەم كە دوێنێ لە بازاڕێكی شاری سەدر لە بەغدا كرایە سەر هاووڵاتیانی بێ تاوان كە لە ئەنجامدا دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون.
ئەو تاوانە نیشانەی ئەوپەڕی بێویژدانی و نامرۆڤبوونی تیرۆریستانە كە لە ڕۆژی عەرەفە و لەو كاتەی خەڵك خۆیان بۆ پێشوازی لە جەژن ئامادە دەكرد تاوانێكی قێزەونی لەوشێوەیە ئەنجام دەدەن.
ئەوانە دوژمنی ئایین و مرۆڤایەتی و پیرۆزییەكانن و، لە هەموو بەهایەك شۆراون و دەبێ باجی ئەو تاوانەیان بدەن.
سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانیان و شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە دەکەم. دڵم لەگەڵ خەم و ئازارەکەیانە و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامیان پێ ببەخشێ و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢١
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment