ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌غدا ده‌یان كوژرا و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك له‌ بازاڕێكى میلى شارى سه‌در له‌ به‌غدا، ده‌یان كوژرا و بریندارى لێكه‌وته‌وه‌. مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانده‌ى پۆلیسى شارى سه‌در له‌ به‌غدا له‌ كاره‌كه‌ى دوور ده‌خاته‌وه‌ و داواى لێكۆڵینه‌وه‌یش له‌ كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19ى ته‌مووز ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ شارى سه‌در به‌غدا روویدا، له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان كه‌س بوونه‌ قوربانى، سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان ده‌ڵێن تا ئێستا 10 كوژرا و 20 بریندار هه‌یه‌، كه‌چى په‌یامنێرى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه‌ ده‌ڵێ 20 كوژرا و 45 بریندار هه‌یه‌.

به‌هۆى ئه‌وه‌ى شوێنى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ بازاڕێكى میلى بووه‌، بۆیه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ژن و منداڵ بوونه‌ته‌ قوربانى. پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ى قوربانییه‌كان به‌رزتر بێت.

تا ئێستا هیچ رێكخراوێكى تیرۆریستى به‌رپرسیارێتى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ نه‌كردووه‌. مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌په‌له‌ ده‌كات و فه‌رمانده‌ى پۆلیسى شارى سه‌دریش له‌ پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خاته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین