سه‌رۆك بارزانى: هیوادارم جه‌ژن ببێته هۆى به‌رقه‌راربوونى ئاشتى له ناوچه‌كه‌مان و جیهاندا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ته‌مووز به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى قوربانه‌وه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا وێراى پیرۆزبایى له خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و ته‌واوى هاووڵاتیانى كوردستان، هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنى قوربان ببێته هۆى ئاشتى و سه‌قامگیریى.
باره‌گاى بارزانى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك بارزانى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم.
هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە خێر و بەرەكەت و سەلامەتی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان بەدی بهێنێت و برایەتی و تەبایی و پێكەوەژیان لە وڵاتەكەمان پتەوتر بكات و، ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و جیهاندا.
جەژنتان پیرۆز بێت و بمێنن بە خێر و خۆشی...
مسعود بارزانی
١٩ـی تەمموزی ٢٠٢١
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment