نێچیرڤان بارزانى لە جەژنى قوربان هیوایەک بۆ مرۆڤایەتیى دەخوازێ
نوچەنێت:
ئەمڕۆ ئێوارەى دووشممەى (19) تەممووزى (2021)، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قوربان لە پەیامێکدا دەڵێت، " له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و گهردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان."
دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى هاتنى جەژنى قوربان:
به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزی قوربانه‌وه، گه‌رمترين پيرۆزبايى له خانه‌واده و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، هێزه ئه‌منییه‌کان و ته‌واوى موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان ده‌كه‌م، جه‌ژن و پشوويهكى ئارام بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا سه‌قامگيرى و خۆشى بهێنێت، كۆتايى به ده‌رد و په‌تا بێت، بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى ژيان ئاسايى ببێته‌وه و جه‌ژن و بۆنه‌کانی داهاتوومان له دۆخێکی باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م بۆنه‌يه‌دا با هه‌موومان به تاک، خێزان و کۆمه‌ڵگه‌وه په‌يام و ماناكانى جه‌ژن له لێبورده‌يى و پێكهاتنه‌وه و گهردنئازادى بكه‌ينه بنه‌مايه‌ك بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و ئاشته‌وايى و هه‌موومان پێكه‌وه یه‌کڕیز و ته‌با بۆ ئاينده‌يه‌كى باشتر بۆ كوردستان هاریکار بین.
داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌م له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و ئازیزانیاندا به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنمایی و ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی بن. جه‌ژن له هه‌مووتان پيرۆز بێت. هه‌موو ساڵێك به خۆشى و خوای مه‌زن هه‌مووان بپارێزێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/7/19
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment