شوان داودى: له‌به‌ر رووداوه‌كانى هه‌شتى ته‌مووز ده‌ركرام کوردستانی

نوچه‌نێت

شوان داودى به‌رپرسى راگه‌یاندنى كه‌ركووكى یه‌كێتى له‌ نامه‌یه‌كدا ئاشكراى كردووه‌ له‌ مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتى ده‌ركراوه‌ و هۆكاره‌كه‌یش بۆ رووداوى ململانێى ناو هاوسه‌رۆكه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ته‌مووز شوان داودى رۆژنامه‌نووس له‌ نامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، "وەك یەكەم كەس لەپاكتاوكردنی دوای رووداوەكانی 8ی تەموز لە حزب و لە راگەیاندن دەركرام". شوان داودى له‌ نامه‌كه‌ى كه‌ بۆ  لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى دووى یه‌كێتى نووسیوه‌ ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه‌، پێشتر له‌سه‌ر داواى لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ند بووه‌ته‌ سه‌رپه‌رشتیارى ده‌زگاى میدیایى كه‌ركووك، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى یه‌كێتى ده‌ركراوه‌.

شوان داودى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ لادانى ئه‌و په‌یوه‌ندى به‌ ململانێى نێوان دوو هاوسه‌رۆكه‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌ رووداوه‌كانى "8ى ته‌مووز" ناوى ده‌بات.
 هه‌شتى ئه‌م مانگه‌ كێشه‌ له‌نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى دروست بوو، له‌ ئه‌نجامدا شه‌ممه‌ى رابردوو مه‌كته‌بى سیاسى بڕیارى دا تا هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ حزبه‌كه‌، ته‌واوى ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ لاهور شێخ جه‌نگى بسه‌نێرێته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین