هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌غدا ده‌خرێنه حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ى ته‌مووز، ئاژانسى فرانس پرێس له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكراى كردووه، ئه‌و كه‌سه‌ى به تۆمه‌تى كوشتنى هیشام هاشمى گیراوه و دوێنێ دانپێدانانه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ربه میلیشیاى حزبوڵاى عێراقییه، كه ئه‌و میلیشیایه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێت.
دوێنێ ته‌له‌ڤزیۆنى فه‌رمى عێراق ڤیدیۆى دانپێدانانى ئه‌حمه‌د كه‌نانى بڵاوكرده‌وه، كه له وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌فسه‌ره و له دایكبووى 1985، په‌یوه‌ندى به یه‌كێك له گرووپه میلیشیاییه‌كان هه‌بووه، له‌كاتى ئاشكراكردنى ناوى گرووپه‌كه نه‌هێنراوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فرانس پرێس ئاشكراى كردووه.
هیشام هاشمى له دایكبووى 1973ى به‌غدایه، یه‌كێك بوو له شاره‌زایه به‌ناوبانگه‌كانى عێراق له بوارى ستراتیژى و ئه‌منى، له شه‌شى ته‌مووزى ساڵى 2020 له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆى له‌به‌غدا كوژرا. ئه‌و كات گوترا به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاشمى هه‌ندێك زانیارى له‌سه‌ر حزبوڵاى عێراقى ئاشكرا كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه و دواتر تیرۆر كراوه.
دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه هاشمى هاوڕێى بوو، له په‌یامێكدا باسى له‌وه كرد پابه‌ند بووه به به‌ڵێنى خۆى ئه‌وا بكوژى هاشمى ئاشكرا كردووه.
فرانس پرێس باس له‌وه‌یش ده‌كات هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا رێكاره ئه‌منییه‌كان تووندتر كراون، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكى له‌ناكاو، چونكه پێشتر چه‌ندان به‌رپرسى میلیشیاكان گیراون، به‌ڵام به‌هۆى هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شده‌وه ئه‌وا حكومه‌ت به‌ناچارى به‌رى داون.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment