سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

له‌ تویتێكدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌جینۆسایدناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌لجیكا به‌ هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌زانێت هیوا ده‌خوازێ په‌رله‌مانى وڵاتانى تریش هه‌نگاوى هاوشێوه‌ بنێن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى  ته‌مووز نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر هه‌نگاوى به‌ جینۆسایدناساندنى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدییه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى به‌لجیكاوه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازی لێده‌که‌م. هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و بیێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بۆکردنه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێیوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین