پێشبینییەکانی ئۆپێک بۆ خواست و خستنەرووی نەوت لە 2022ــدا ئابووری جیهان
رێکخراوی ئۆپێک پێشبینیەکانی بۆ داهاتووی خواست و خستنەرووی نەوت لە 2022ــدا خستەڕوو و رایگەیاند، خواستی جیهانی بۆ نەوت لەو ماوەیەدا دەگات بە 100 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا و لە بەرامبەردا ئاستی خستنەرووی وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێک دەگات بە 65.85 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

نوچەنێت

ڕێکخراوی هەناردەکاری نەوت ئۆپێک لە راپۆرتێکدا، دواین پێشبینییەکانی بۆ خواست و خستنەرووی نەوت لە دوو ساڵی داهاتوودا بڵاوکردەوە. بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە، گەشبینیەکانی گەشەی خواستی بازارەکانی بۆ خواستی نەوت دووپاتکردەوە، بەڵام هۆشداریدا لە داهاتووی کێرڤە ئابووریەکانی نەوت لە 2022ــدا، هۆکارەکەیش نادیاری بارودۆخی جیهانە بە دەست لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆناوە،

خستنەرووی نەوت لە دەرەوەی ئۆپێکدا

رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات، خستنەڕووی نەوت بۆ بازارە جیهانیەکان لە دەرەوەی ڕێکخراوی ئۆپێک بە بڕی 0.81 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا گەشە بکات، ئەمەیش بە مانای گەشەی تێكرای بڕی خستنە ڕوو دێت بە بڕی 63.76 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

 لە ڕاپۆرتەکەی ئۆپێکدا هاتووە، نەوتی زیادکراو بۆ بازارەکان لە لایان هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، نەرویج، چین، کەنەدا و بەرازیلەوە دەبێت. سەبارەت بە ساڵی 2022، ئۆپێک پێشبینی دەکات ئاستی خستنەرووی ولاتانی دەرەوەی ئۆپێک بە بڕی 2.1 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات، بۆ ئەوەی بگات بە 65.85 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنراوی رۆژانە لە دەروەی ڕێکخراوی ئۆپێکدا.

ئەم پێشبینیانەی ڕێکخراوی ئۆپێک لە کاتێکدان، ئالۆزی و ململانێیەکانی ئەندامانی ئۆپێک بۆتە هۆی ناروونی لە داهاتووی بازارەکانی نەوت، بە تایبەت هەڵوێستی ئیمارات بۆ گۆڕینی مانگی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هەمەلایەن و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئۆپێک لە 2018ــدا، ئەمەیش کاریگەری لەسەر بازارەکانی نەوت دروستکردووە بە تایبەت بەردەوامی زیادبوونی تووشبوانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان.

خواستی جیهان بۆ نەوت

ڕێکخراوی ئۆپێک لەسەر پێشبینیەکانی ماوەی رابردوووی مایەوە و پێشبینی دەکات تا کۆتای سال، خواستی جیاهن بۆ نەوت بە بڕی 6 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا بەزربێتەوە، بۆ ئەوەی بگات بە 96.58 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

سەبارەت بە ئاستی خواستی نەوت لە 2022ــدا، ئۆپێک پێشبینی دەکات ئاستی خواست بۆ نەوت بە بڕی 3.3 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا گەشە بکات، ئەمەیش بە مانای بەرزبوونەوەی خواستی بازارەکان دێت بۆ 99.86 ملیۆن بەرمیل نەوت  لە ڕۆژێکدا، جگە لەوەی پێشبینی بەرزبوونەوەی ئەو برە دەکات بۆ زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل لە نیوەی دووەمی 2022ــدا.

ڕێکخراوی ئۆپێک، زیادبوونی پێکووتەی دژی کۆرۆنا و گەشەی ئابووری جیهانی بە فاکتەرە سەرەکییەکانی هەڵکشانی ئاستی خواستی جیهان بۆ نەوی دادەنێت، لە هەمانکاتدا پێشبینی دەکات گەشەی ئابووری لە 2022ــدا بە ڕێژەی ٪4.1 گەشە بکات.

بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپێک

ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێکدا لە مانگی حوزەیرانی رابردوو بە بڕی 586 هەزار بەرمیل  زیادیکردووە بۆ ئەوەی بگات بە 26.034 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیە، زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنان بوو لە لایان ولاتی سعوودیە بە بڕی 425 هەزار بەرمیل، هەروەها زیدەی بەرهەم‌ هێنانی  ئیماڕات و کوەیت و  ئەنگۆلا دێن، لە بەرامبەردا ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی هەر یەکە لە عێراق و نێجیریا کەمیکردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین