میدیاى یه‌كێتى له تۆمه‌تباركردنى لاهور شێخ جه‌نگى پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌مووز ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى كورساتنیوزى یه‌كێتى هه‌واڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه سیخوڕێك له ماڵى مام جه‌لال گیراوه و دانى به‌وه ناوه كه بۆ به‌رژوه‌ندى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى كارى كردووه.

كه‌چى دواتر ئه‌و هه‌واڵه ده‌گۆڕدرێت و ده‌كرێته ده‌زگاى زانیارى به‌مشێوه‌یه "سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند, لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕ گیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ دەزگای زانیاری کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی".

به‌ڵام له هه‌واڵه‌كه‌ى پێشووتر به‌م شێوه‌یه بوو، " لەناو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخوڕێک گیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە".
گۆڕینى سیخوڕیكردن له لاهور شێخ جه‌نگییه‌وه بۆ سیخوڕیكردن بۆ ده‌زگاى زانیارى جێى سه‌رنج ده‌بێت، چونكه ئه‌و ده‌زگایه‌یش ده‌زگایه‌كى دێرینى یه‌كێتییه و چۆن ده‌كرێت سیخوڕ‌ى له ماڵى مام جه‌لال بكات؟ ئه‌مه پرسیارێك هێشتا میدیاى یه‌كێتى وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تى سیخوڕییه بافڵ تاله‌بانى په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له ده‌قه‌كه‌ى رووى قسه‌كانى بۆ باوكییه‌تى و ده‌ڵێ، " ھیچ کەس حەدی نییە و زاتی ئەوە ناکات جارێکی‌تر سیخوڕ نەک بخاتە ناو ماڵی مام جەلال بگرە لەناو کۆمەڵانی خەڵک و دامەزراوەکانی حکومەت و رێگەنادرێت ئەم کارە نەشیاوانە بکرێن و دەبێت لەمەودوا دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای زانیاری لەخزمەت ئاسایشی ھەرێم و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بێت بۆ کاروکاسبی و ژیانی ھەمووان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment