وه‌زیرى هه‌واڵگریى ئێران به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشته‌ عێراق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، ئه‌مڕۆ مه‌حموود عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌واڵگریى ئێران، به‌ سه‌ردانێكى رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشتووه‌ته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق و لایه‌نه‌ شیعه‌كان كۆببێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، مه‌حموود عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌واڵگریى ئێران سه‌ردانى عێراقى كردووه‌.

ئه‌و ماڵپه‌ره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، بڕیاره‌ عه‌له‌وى له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆببێته‌وه‌. سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كه‌یش ده‌ڵێ، "جیا له‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و میلیشیاكانیش كۆده‌بێته‌وه‌".

ئه‌و سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى هه‌واڵگرى ئێران، هه‌فته‌یه‌ك دواى سه‌ردانه‌كه‌ى حوسێن تائیب به‌رپرسى هه‌واڵگريى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران دێت، كه‌ ئه‌ویش به‌ نهێنى سه‌ردانى عێراقى كردبوو.

دوێنێ ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه‌، تائیب داواى له‌ میلیشیاكانى عێراق كردووه‌، له‌ سنوورى سووریا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا، كه‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان جێگیر كراون.


 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین