دژه‌ تیرۆرى كوردستان دانپێدانانى گرووپێكى تیرۆریستى بڵاو ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

دژه‌ تیرۆرى هه‌رێمى كوردستان دانپێدانانى گرووپێكى تیرۆریستى بڵاو ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ویستوویانه‌ له‌ناو هه‌ولێر كرده‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ى ته‌مووز، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاشكراى ده‌كات گرووپێكى تیرۆریستى داعشى گرتووه‌، كه‌ ویستوویانه‌ له‌ هه‌ولێر چه‌ندان كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌، دژه‌ تیرۆرى كوردستان ئه‌و گرووپه‌ى گرتووه‌، كه‌ پیلانیان هه‌بووه‌ به‌ر له‌ جه‌ژنى قوربان چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستى بكه‌ن و له‌وانه‌ باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر و شوێنێك كه‌ بیانى تێدا بێت، بكه‌نه‌ ئامانج.

هاوكات ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كوردستان له‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌قى ئه‌و دانپێدانانه‌ى تیرۆریسته‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین