وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن سەرجەم خزمەتگوزارییەکانى ئەنتەرنێت ڕادەگرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ ماوەیەک خزمەتگوزارى ئینتەرنێت لە هەرێمى کوردستان ڕادەگیڕێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (13)ى تەمووزى (2021)، ئانۆ جوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاند، لە میانى کۆبوونەوەیەکى  لەگەڵ کۆمپانیاکانى گەیاند، بڕیاندا بە  "راگرتنی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەزموونەكانی ئەمسال."

بە پێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندن، ئەم بڕیارە بە ئامانجى، "رێگری كردن لە دیاردەكان و شێوازەكانی غش (قۆپیە) كردن لە ئەزموونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كە بریارە لە ٢٠٢١/٧/٢٥ بەرێوەبچێت"، دەکراوە.

جگە لە گفتوگۆكردنى لەبارەی دانانی رێوشوێنی تایبەت بە رێگری كردن لەو دیاردانە ، دەشڵێت،  "بریاردرا بە راگرتنی سەرجەم داتا و خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاری كراوی رۆژانە تا پرۆسەی تاقی كردنەوەكان بەكۆتادێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین