لە سووريا هێرشكرايە سەر بنكەيەكى سەربازیى ئەمريكا
نوچەنێت:
ئەمرۆ يەكشەممە (١١)ى تەمووزى (٢٠٢١) بەرپرسێك لە وەزارەتى بەرگریى ئەمريكا بە (جەزيرە)ى راگەياند، "هێزەكانى ئەمريكا لە رۆژهەڵاتى سووريا رووبەڕووى هێرشكردن بووينەوە، زانيارييە سەرەتاييەكانيش ئاماژە بەوە دەكەن هيچ زيانێكى گيانى و ماددى نەبوو"
لە لايەكى ترەوە راگەياندنەكانى نزيك لە گروپە چەكدارەكانى عێراق ئاماژە بەوە دەكەن، بنكەيەكى ئەمريكا لە نزیک كێڵگەى غازى كۆنيكۆ لە دەوروبەرى رۆژهەڵاتى دێرزوور، راستەوخۆ بە ئاڕبێجى هێرشى كراوەتەوە سەر، چوار ئاڕبێجى بەر ئەو بنكەيە كەوتووە.
هەر سەبارەت بەو هێرشە كەناڵى سووريا بڵاويكردەوە، خەڵكى ئەو ناوچەيە لە نزيك كێڵگەى غازى كۆنيكۆى رۆژهەڵاتى دێرزور، گوێيان لە دەنگى تەقينەوە بووە.
پێشتر گروپە چەكدارە عێراقييەكانى هاوپەيمانى ئێران هەڕەشەى تۆڵەكردنەوەى ئەو چوار چەكدارەيان كردبوو، كە لە مانگى رابردوو لە سنوورى عێراق ــ سووريا كوژران.
لە هەفتەى رابردوو ديپلۆماتكاران و سەربازانى ئەمريكا لە عێراق و سووريا رووبەڕووى سێ هێرشى مووشەكى و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان بوونەوە، لە بنكەيەكى ئاسمانى عێراق، هێزەكانى ئەمريكا كرانە ئامانج (١٤) مووشەك ئاڕاستەى ئەو بنكەيە كرا، دوو سەربازیى ئەمريكى برينداربوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment