وەزارەتى دارایى لیستێکى نوێى دابەشکردنى مووچەى ڕاگەیاند کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان،  لیستێکی دیکەی مووچەی مووچەخۆرانى مانگى شەشى راگەیاند، بەپێ لیستە نوێیەکە چەند وەزارەتێک سبەى دووشەممە مووچە وەردەگرن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11)ى تەمووزى (2021)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕاگەیاند، سبەى دووشەممە، هەر یەک لە وەزارەتەکانى کشتوکاڵ، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە مووچاکانیان وەردەگرن. 

هەروەها بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى، وا بڕیارە ڕۆژى سێشەممە، خانەنیشینى شارستانی مووچە وەربگرن. 

لەسەر بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، ئەم مانگەش مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بە لێبرێنى (21%) دابەشکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین