مەهدى موبارەک: 25 هەزار خێزانى عەرەب هێنراونەتەوە کەرکووک کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسێکى پێشووى کشتوکاڵ لە کەرکووک هۆشدارى دەدات لە پرۆسەى بە عەرەبکردنى کەرکووک و دەشڵێت، فەرمانگاکانی کشتوکاڵی کەرکووک، کۆچ و کۆچبەران، باری شارستانی کە دەستیان بۆ براوە پلانی بە عەرەبکردنیان تێدا جێبەجێدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (10)ى تەمووزى (2021)، مەهدی موبارەک، بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکووک بە رووداوى ڕاگەیاند، لە دواى 16ى ئۆکتۆبەرەوە مامەڵەى ئیدارەى کەرکووک لەگەڵ کورد تەواو گۆڕاوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا کەرکووک کەوتۆتە ژێر بارێکی سەربازی، خەڵکێکى زۆر هێنراونەتە کەرکووک، غەریبن بە شارەکە، هەروەها دەستکراوە بە پرۆسەی بە عەرەبکردن و بە شیعەکردنی پارێزگاکە.

بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی کەرکووک ئاشکراشى دەکات، ئیدارەى ئەو شارە کەمترین پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردییەکان جێبەجێ دەکات.

مەهدی موبارەک، هۆشدارى دەدات لە هێنانى ژمارەیەکى زۆرى خێزانى عەرەب بۆ کەرکووک و دەشڵێت، بەپێی دوایین ئامار، 25 هەزار خێزانی ئاوارەی عەرەب بۆ پارێزگای کەرکووک هێنراون، ناسنامەی باری شارستانی و پسوولەی خۆراکیان بۆ کەرکووک گواستراوەتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین