هێرشەکانى سەر هەولێر سەردانیەکەى سەرۆک وەزیرانى یۆنانى بۆ هەرێمى کوردستان دواخست کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو سەردانەى بڕیار بوو ڕۆژى (13)ى تەمووزى ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانى یۆنان بۆ هەرێمى کوردستان ئەنجامى بدات دواخرا و سەرچاوەیەکیش دەڵێت، هۆکارەکەى هێرشەکانى سەر هەولێرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، (8)ى تەمووزى (2021)، سۆران ئەبوبەکر عەزیز، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، لەبارەى هۆکارى دواخستنى سەردانەکەى سەرۆک وەزیرانى یۆنان بۆ هەرێم لێدوانێکى بۆ رووداو دەڵێت، هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد و تێکچوونی رەوشەکە بەگشتی لەعێراق هۆکارى سەرەکى بوون.

سۆران ئەبوبەکر عەزیز روونیشدەکاتەوە، وا بڕیاربوو (13)ی ئەم مانگە سەرۆک وەزیرانی یۆنان و جێگرەکەی و سێ وەزیری دیکەی یۆنان سەردانی هەرێمى کوردستان، بەڵام سەردانەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخراوە.

دەشڵێت، ئەو شاندەی یۆنان بڕیار بوو سەرەتا لە (12)ی مانگ سەردانی بەغدا بکەن و رۆژی دواتریش بێنە هەولێر و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و ئابووری ئامانجى سەرەکی شاندەکە بوو .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین