رووسهكان حزبهكهى ترهمپیان هاككردووه
نوچهنێت
دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی رووسیای فیدراڵ، دەڵێت کریملن زانیاریی نییە لەبارەی لایەنی ئەنجامدەری هێرشە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان بۆ سەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و حکومەتی مۆسکۆ هیچ پەیوەندییەکی بەم بابەتەوە نییە.
ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە ناوەندە مێدیاییە ئەمریکاییەکان رایانگەیاند "هاککەرە رووسەکان سیستمی کۆمپیوتەریی لیژنەی نیشتمانیی پارتى کۆماریی ئەمریکایان هاک کردووە".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا کريملن تا چەند ئاگادارە لەو هێرشە ئەلیکترۆنییە نوێیانەی کراونەتە سەر چەند دامەزراوەیەک لە ئەمریکا، پیسکۆڤ وتی، "هیچ زانیارییەکی وردمان نییە لەبارەی ئەم بابەتەوە، جارێکی تریش دەیڵێمەوە هەرچی روویداوە ئێمە بە دیاریکراویی نازانین چۆنە، لە هیچ بارێکدا مۆسکۆ هیچ پەیوەندییەکی پێوەی نییە".
هەروەک باڵیۆزخانەی رووسیا لە ئەمریکا لەبارەی ئەو راپۆرتانەی بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بەوەی، هاککەرانی حکومەتی رووسیا کۆمپیوتەرەکانی لیژنەی نیشتمانیی پارتى کۆماریی ئەمریکایان هاک کردووە وتوویەتی، "ئەو بابەتە تەنیا تۆمەت بەخشینەوەیە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment