لاهور شێخ جەنگى: بە قووڵى نیگەرانى هێرشەکەى سەر هەولێرین کوردستانی

نوچەنێت:

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانى کوردستان، لەسەر هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى هەولێر پەیامێکى بڵاوکردەوە و دەشڵێت، "نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (7)ى تەمووزى (2021)، لاهور شێخ جەنگى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى تویتەر پەیامێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، " نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر فرۆکەخانەی شاری هەولێر، ئەم هێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات."

لاهور شێخ جەنگى لە پەیامەکەیدا داواى  هەماهەنگى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق دەکات و نوسیوویەتیشى، " پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی هەمئاهەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە."

دوێنێ شەوى ڕابردوو کاتژمێر (11:30)، بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر، بەپێى ڕاگەیێندراوى دژەتیرۆرى کوردستان هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین