جارێكى تر فوئاد حوسێن سه‌ردانى ئێران ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشته‌ تاران و تا ئێستا ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى دیار نییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى شوبات، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گه‌یشته‌ تاران و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى و به‌رپرسانى ترى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

جارى یه‌كه‌م بۆ گله‌یى رووى له‌‌ تاران كرد
ئامانجى ئه‌م سه‌ردانه‌ى دیار نییه‌

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى زۆر كورته‌دا باسىى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى فوئاد حوسێن كردووه‌ و گوتوویه‌تى له‌گه‌ڵ ئێران كۆمه‌ڵێك بابه‌تى هاوبه‌ش تاوتوێى ده‌كات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ى فوئاد حوسێن دووه‌م سه‌ردانى ده‌بێت كه‌ له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا ئه‌نجامى بدات.

له‌ سه‌ردانى پێشووى نیگه‌رانییه‌كانى عێراقى به‌ ئێران گه‌یاند بوو، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كیانه‌ى له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ده‌كرانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ عێراق و داواى له‌ ئێران كردبوو كار بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه‌ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین