بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، ئەمشەو جارێکى بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر بەبێ ئەوەى هیچ زیانێکى گیانى هەبێ.

ئەمشەو (7)ى تەمووزى (2021)، دژە تیرۆرى هەرێمى کوردستان، لەسەر هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، کاتژمێر (11:30)ى ئەمشەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە ڕاگەیێندراوەکەى دژەتیرۆری هەرێمی کوردستانیش دا هاتووە،  ئاماژە بەوەش دەدات، هێرشەکەى ئەمشەو هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، تەنها ئاگر لە پووش و پەڵاش کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

پەیوەست بە رووداوەکەى ئەمشەو، ئه‌حمه‌ هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌ كوردستان 24ی رایگه‌یاند، جموجۆڵی فڕۆكه‌وانی نه‌وه‌ستاوه‌ و گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ گوێره‌ی خشته‌ی دیاریكراو به‌رده‌وام. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین