حکوومەتى هەرێمى کوردستان نامەیەک ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکایەیتى ئەنجوومەنى وەزیران نامەیەک ئاراستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى کوردستان دەکات و تێیدا هاتووە، "ئەم وەزیرانەی کە ئامادەبوون بەدڵسۆزی ئەو متمانەیەی لە پەرلەمان وەریانگرتووە، درێخیان نەکردووە لە ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و ئەنجامدانی چاکسازی."

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى تەمووزى (2021)، سەرۆکایەیتى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانى کوردستان، لەبارەى کۆبوونەوەى (28)ى حوزەیرانى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ شاندى حکوومەت دەڵێت، " له‌م كابینه‌یه‌دا زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندرووسته‌."

دەشڵێت، "سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16) له‌ رۆژی 28/6/2021 به‌رامبه‌ر به‌ تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوون به‌ دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه‌، درێخیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین