لیواى (12)ى پیادە دوو مووچە وەردەگرن
نوچەنێت:
ئەمرۆ سێشەممە (6)ى حوزەیرانى (2021)، عەمید وەزیر سورچی، فەرماندەی لیوای (12)ی پیادەی هێزی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند: "لەسەر بڕیاری جەنابی وەزیری پێشمەرگە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە دابەشکردنی دوو مووچەی پێشمەرگەکانی لیواکەمان لیوای 12ی هێزی پێشمەرگە.
ئەو فەرماندەیەى پێشمەرگە رونیشیدەکاتەوە، ئەو دوو مووچە هى مانگەکانی 12ی (2020) و مانگى (5)ی (2021)ـە.
بە هۆى هەبوونى چەند کێشەیەک لیواى (12) بۆ ماوەى چەندین مانگ مووچەکەنیان دواکەوت، عەمید وەزیر سورچیش دەڵێت، ئەو کێشانەى لیواى (12)ى هەیبوو، وەزارەتی پێشمەرگە توانى لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان چارەسەرى بکەن و کەلوپەلی سەربازیشیان پێدراوە.
روونیشکردەوە، لەمەودوا مووچەی پێشمەرگەکانی لیواى (12) هاوشێوەى لیواکانی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگە وەردەگرن و چیدی مووچەی لیواکەیان دواناکەوێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment