ئهو سهرۆكانه بناسه كه رقیان له راگهیاندنه!
نوچهنێت
پەیامنێرانی بێسنوور رابەڕانی ٣٧ وڵات وەک دوژمنانی ئازادی راگەیاندنەکان دەناسێنێت
رۆژی دووشەممە پێنجی تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "یورۆنیوز" بڵاوی کردەوە، لە راپۆرتی رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنووردا، ناوی ٣٧ رابەری جیهان هاتووە، زۆربەیان پێشتریش ناویان لەو لیستەدا هەبوو. بەڵام ڤیکتۆر ئوریان، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا وەک رابەرێکی ئەوروپی بۆ یەکەم جارە لەو لیستەدا دادەنرێ.
ئەوە یەکهم جارە سەرۆکی وڵاتێکی رۆژئاوایی لە ریزی ئەو کەسانەدا دادەنرێت کە لە سەرکوتکردنی ئازادی راگەیاندنەکان رۆڵی بەرفراوانی هەبووە.
رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور گوتوویەتی، ئوریان لە ساڵی ٢٠١٠وە، بە بەردەوامی و بێپسانەوە، سەربەخۆیی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتەی لاواز کردووە، لە بەرتەسککردنەوەی ئازادی چاپەمەنیدا رۆڵێکی گێڕاوە. ئەو راپۆرتە دەڵێت، تاقمێکی نزیک لە حزبی دەسەڵاتداری ئوریان، زیاتر لە ٨٠ لە سەدی میدیاکانی ئەو وڵاتە کۆنتڕۆڵ دەکەن.
لەو لیستەدا، محەمەد بن سلمان، شازادەی سعوودیه، بەهۆی سەرکوتکردنی رۆژنامەنووسان لە رێگای هەڕەشەکردن و سیخوڕیکردن، رفاندن، ئەشکەنجەدان و هەروەها کوشتنی کارەساتبار ( بۆ نموونە، کوشتنی دڕندانەی جەماڵ خاشقچی) لەپاڵ رابەرانی ملهۆڕی تردا کە جیهانیان بۆ رۆژنامەنووسان نائارام كردووه، دانراوە.
لەو راپۆرتەدا کە دوێنێ (دووشەممە) بڵاوبووەتەوە، عەلی خامنەیی، رابەری ئێران، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی رووسیا، کیم جونگ ئون سەرکردەی کۆریای باکوور و شی جین پینگ سەرۆکی چین، وەک دوژمنانی ئازادی راگەیاندنەکان ناسراون.
بەگوێرەی ئەو راپۆرتە، رابەرانی ٣٧ وڵاتی جیهان وەک کەسانێک ناسراون کە لە سەرکوتکردنی بێبەزەییانەی میدیاکاندا رۆڵی سەرەکییان هەبووە.
رێكخراوى پهیامنێرانى بێسنوور REPORTERS WITHOUT BORDERS كه به كورتكراوهى RSF دهناسرێت، رێكخراوێكى جیهانى قازانجنهخوازه، كار لهسهر بههێزكردنى ئازادى رۆژنامهوانى دهكات، له ساڵى 1985 له فهڕهنسا لهسهر دهستى چوار رۆژنامهنووس دانراوه و تا ئێستا چهندان خهڵاتى لهبوارى دیموكراسى و كارى رۆژنامهوانى وهرگرتووه. رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور، لە ساڵی ٢٠٠١وە ساڵانه ئەو لیستە بڵاو دەکاتەوە و ئەو رابەرانە کە لە تاساندنی دەنگی رۆژنامەنووساندا رۆڵیان گێڕاوە، دەناسێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment