وەزارەتى پەروەردە: تاقیکردنەوەکانى پۆلى (12)ى ئامادەیی دوانەخراوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەرپرسێک لە وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، دواخستنى تاقیکردنەوەکانى پۆلى (12)ى ئامادەیى هیچ بنەمایەکى نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە (5)تەمووزى (2021)، سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە بارەى دواخستنى تاقیکردنەوەکانى  پۆلى (12)ی ئامادەیی و ئەنجام نەدانى لە کاتى خۆیدا، بە رووداوى ڕاگەیاند، ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە و ئەسڵ و ئەساسی نییە.

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، لە سەر بڵابوونەوەى نووسرێک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان روونیکردنەوەى زیاتر دەدات و دەشڵێت، ئەم نووسراوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، هیچ بنەمایەکى ڕاستى نییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین