هاوپەیمانى نیشتمانى داوا لە سەرۆکى هەرێم دەکات بڕیارێکى تایبەت بۆ محکومدراوانى بادینان دەربکات کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر حوکمدانى چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانى بادینان بە شەش ساڵ، ئەنجوومەنى سیاسى هاوپەیمانى نیشتمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا، "داوا لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، هەنگاو بنێت بۆ ئازادکردنى بەندکراوانى بادینان".

ئەمڕۆ شەممە (3)ى تەموزى (2021)، ئەنجوومەنى سیاسى هاوپەیمانى نیشتمانى، لە بارەى پەسندکردنى بڕیاری دادگای تاوانەکانی هەولێر لەلایەن دادگای پێداچونەوەی ھەرێم ئاماژە بەوە دەکات، داواکارین لەسەرۆکی ھەرێمى کوردستان بەلێبوردنی تایبەت ئەم بڕیارە هەڵوەشێنتەوە.

دەشڵێت، "چونکە گەر ئەمکارە بەردەوامبێت کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر ناوو ناوبانگی کوردستان."

هەورەها لە ڕاگەیێندراوەکەى هاوپەیمانى نیشتمانى دا هاتووە، "ھیوادارین سەرۆکی ھەرێم ھەنگاوی جدی بنێت بۆ ئازادکردنی بەندکراوانی بادینان."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین