ئەردۆغان لە باجى كوڕەكەى خۆش دەبێت هەواڵ

نوچه‌نێت

رەجەب تەیب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركیا لە باجى ژمارەیەك دەزگا و كەسایەتى خۆش بووه‌، كه‌ كه‌سوكار و ناسیاوى ئه‌ون، یه‌كێكیشیان بیلالى كوڕیه‌تى.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوی كردەوە، ئەردۆغان لە باجى ژمارەیەك كەسایەتى و دەزگا خۆش بووە، كه‌ هه‌ندێكیان له‌ خۆى نزیكن. زانیارییه‌كانیش له‌ رۆژنامه‌ى جمهوریه‌تى توركی وه‌رگیراون.

له‌نێو ئه‌و ده‌زگایانه‌، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن بیرنا یه‌ڵماز خێزانى مه‌سعود یه‌ڵمازى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى توركیا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ده‌زگایه‌كى تر له‌لایه‌ن فاتیح شیلاتكى كه‌ مامى هاوسه‌رى ئه‌ردۆغانه‌ و كه‌سێكى تریش كه‌ به‌ر لێخۆشبوونه‌كه‌ كه‌وتووه‌ بیلالى كوڕى ئه‌ردۆغانه‌.
 

بەگوێرەى زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌زگایانه‌ى باج ناده‌ن و له‌ لایه‌ن بیلاله‌وه‌ به‌ڕێوه‌بردراون، ژماره‌یان حه‌وت ده‌زگایه‌.

سەبارەت بە كاتى لێخۆشبوونى ئەو باجانە، ئەوه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و كاتە بووە كە ئەردۆغان سەرۆكوەزیرانى توركیا بووە، دواتریش كە بووە بە سەرۆك كۆمار به‌ بڕیارى سەرۆكایەتى كۆمار لێیان خۆش بووە. هەندێك له‌و كەسانە نكۆڵى لەو لێخۆشبوونە دەكەن، بە تایبەت بیلال ئەردۆغان، كە دیارترین ناوە لە ناو كەسایەتییەكانى لیسته‌كه‌.

پێشتریش چه‌ند جارێك راگه‌یاندنه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توركیا بیلال ئه‌ردۆغانیان به‌ تێوه‌گلان له‌ گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار كردووه‌


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین