جوان یونس: پڕۆژە هەبووە پێویست بووە لیژنەی ئافرەتان بەشداری تێدابکات و نەکراوە
نوچە: ئافرەتان
جوان رۆژبەیانی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە گفتوگۆی لەگەڵ نوچەنێت دەڵێت، بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان، مەرج نییە لیژنەی مافی مرۆڤ لە نوسینەوەی هەموو راپۆرتێک لەگەڵ لیژنەی ئافرەتان بەشداربن بەڵام هەندێک بڕگە و ماددە هەیە، کە پێویست دەکات لیژنەی مافی مرۆڤیش رای هەبێت.
نوچە: وەکو لیژنەی داکۆکی کردن لە مافەکانی ئافرەتان، داوای بەشداری لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤتان کردوە لە نووسینەوەی راپۆرتی یاساکان، ئایا مەرجە لە نوسینەوەی هەموو راپۆرتێک بەشدار بن؟
جوان یونس: لیژنەی ئافرەتان جگە لەوەی تایبەتە بە ئافرەت، لیژنەی مافی مرۆڤیش هەر پێویستە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان، مەرج نییە ئەوان لە نوسینەوەی هەموو راپۆرتێک لەگەڵ لیژنەی ئافرەتان بەشداربن، بەڵام هەندێک بڕگە و ماددە هەیە، کە پێویست دەکات لیژنەی مافی مرۆڤیش قسە بکات، ئێمە بانگهێشتی لیژنەی مافی مرۆڤ دەکەین، ئەگەر نا ئێمە داوامان نەکردوە لە هەموو دانیشتنێک بەیەکەوە بین، چونکە پێش خولی چوارەم، لە کۆتایی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان، لیژنەی مافی مرۆڤ و ئافرەتانیان کرد بە یەک لیژنە لێکیاندا.
لە خولی پێنجەم ئەو دوو لیژنەیەمان جیا کردەوە بە هەموار کردنی پەیرەوی ناوخۆ، کە جیامان کردەوە پێویست ناکات لە هەموو شتێك مافی مرۆڤ لەگەڵ ئیشەکانی ئافرەتان تێکەڵ بێت، ئەگەر وابوایە هەر لە سەرەتاوە جیامان نەدەکردەوە.
نوچە: تا ئێستا ڕاپۆرتێک هەبووە پێویست بێ بەشداربن لە نوسینەوەی بەشداریتان پێ نەکرا بێ نیگەران بن لەوە؟
جوان یونس: خۆی هەر پڕۆژەیاسایەک کە پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، لەبەر ئەوەی ئافرەت لە هەموو بوارەکاندا شوێنی خۆی هەیە، زۆر پرۆژە یاسا هەن من ئێستا ناوەکانم لە بیر نەماوە، بەڵام ئێمە گلەیی ئەوەمان کردووە کە پرۆژەیاساکان پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت، لەلایەن حکومەت بێت چ لەلایەن پەرلەمان کە پێشکەشی سەرۆکایەتی دەکرێ و خوێندنەوەی بۆ دەکرێ لە هۆڵی پەرلەمان، پێویست دەکات هەندێکیان لیژنەی ئافرەتان تێیدا بەشدار بێت، چونکە هەر وەکو باسم کرد لە هەموو بوارەکان، پێویستی بە ئافرەت هەیە کە تێیدا بەشدار بێت، بۆ نمونە شوێنی ئافرەت لەو پرۆژەیە بکاتەوە یاخود مافی ئافرەت لەو پرۆژەیە دەستەبەر بکات بەڵێ پرۆژە هەبووە پێویست بووە لیژنەی ئافرەت تێیدا بەشدار بێت، بەڵام بەشداری پێنەکراوە.
نوچە: واتا بە پێویستی دەزانن کە لیژنەکەتان بەشدار بێت لە نوسینەوەی راپۆرتەکان؟
جوان یونس: بەڵێ ئێمە نوسراوێکمان رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمانیش کردووە وەکو لیژنە کە هەر پرۆژە یاسایەک دێتە پەرلەمان، پێویست بکات لیژنەی ئافرەت تێیدا بەشدار بێت، دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان لەوە هاوکارمان بێت کە ئەو پڕۆژەیاسایە راسپێرێتە لیژنەی ئافرەتانیش.
نوچە: هۆکار چییە کە بەشداریتان پێنەکراوە؟
جوان یونس: خۆی بەشداری پێنەکردنە کە بە مەبەست نەبووە شتەکە وا تێپەڕیوە، دووەم هۆی بەشداری کردنەکە دەبینین هەندێك بڕگە و بابەت هەیە کە باسی ئافرەت کراوە، وەکو ئەوەندەی کە بینیمان هەموو ئەندامانی پەرلەمان لەسەر ئەوە کۆکن کە هەر بابەتێک پەیوەست بیت بە ئافرەت، ئەوا مافی ئافرەتەکە لەو پرۆژەیاسایە دەستەبەر دەکەن، بەڵام وەکو ئەوەی کە لیژنەیەکی تایبەتمەند لەناو پەرلەمان هەیە، پێویستە ناوی لەناو پڕۆژە یاساکە جێگیر بکرێت، کە لیژنەی ئافرەتیش بەشدار بووە بۆ ئەو بڕگانەی کە پێویست دەکات ناوی ئافرەت بێت لەو پرۆژە یاسایە، تەنها ئەوەیە لە رووی پرۆتۆکۆڵیەوە ئێمە دەمانەوێ ناوی لیژنە لەسەر ئەو ڕاپۆرتە هەبێت، ئەگەرنا وەک ئاماژەم پێدا هەموو ئەندام پەرلەمانەکان کۆکن لەسەر ئەوەی هەر بابەتێک پەیوەست بێت بە ئافرەت ئەوا شوێنی بۆ بکەنەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment