كلیچدار ئۆغلۆ: حكومەتى توركیا بە سەرۆكایەتى ئەردۆغان حەرامخۆرە
ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاوی كردووەته‌وه، لە كۆبوونەوەى كەمال كلیچدارئۆغلۆ سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" لەگەڵ فراكسیۆنى حزبەكەى لە پەرلەمانى توركیا گوتوویه‌تى، "دەسەڵاتدارانى توركیا بە سەرۆكایەتى ئەردۆغان قبووڵى مادەى هۆشبەر و قومار و بازرگانى بەئافرەت دەكەن، هەموو شتێكیان قبووڵە و حەرام دەخۆن".
لە بەشێكى تر‌ى قسەكانى سه‌رۆكى جه‌هه‌په ده‌ڵێ، "توركیا لە ئەوروپا بە گەورەترین دەوڵەت دادەنرێت بۆ سپیكردنەوەى پارە، لە مێژووى توركیا هەرگیز ئابڕووچوونى لەو جۆرەمان نەدیوە"
دواى ئەو قسانە حوسێن ئایدن پارێزەرى ئەردۆغان به رۆژنامه‌كانى راگه‌یاند، "بە تۆمەتى پێشێلكردنى مافە كەسییەكانى سەرۆك كۆمارى توركیا داواى یاسایى دژ بە كەمال كلچیدارئۆغلۆ تۆمار ده‌كه‌ین، لە كۆبوونەوەى پارتەكەى كۆمەڵێك قسەى ناشیاوى بە سەرۆك گوتووە".
پێشتریش لە مانگى كانوونى دووەمى ئەمساڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوایەكى تر‌ى بە تۆمه‌تى سوكایەتیكردن له دژى كلچیدارئۆغڵو تۆمار كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment