له ‌توركيا كه‌سێك ده‌نگى خۆى بۆ شێوه‌ى ده‌نگى ئەردۆغان دەگۆرێت تورکیە

نوچەنێت

دەزگای هەواڵگری توركيا له‌ راگه‌يه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌سێكيان ده‌ستگيركردووه‌ به‌ زيره‌كى ده‌ستكرد ده‌نگى خۆى بۆ شێوه‌ى ده‌نگى سه‌رۆكى توركيا گۆڕیووە، له‌م رێگه‌يه‌شه‌وه‌ توانيويه‌تى چه‌ندين بازرگان و كه‌سانى كارگێرى باڵاى گشتى توركيا و كه‌سانى بيانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت.

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌(17/ئاب/2023) ماڵپه‌رى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ميتى توركيا رايگه‌ياند، شوێنى كه‌سێكيان ده‌ستنيشان كردووه‌ كه‌ ده‌نگى خۆى گۆريووه‌ته‌ سه‌ر ده‌نگى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا.

دەزگای هەواڵگری توركيا ئاماژه‌ى جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، ئه‌و كه‌سه‌ توانيويه‌تى به‌ رێگه‌ى ئه‌پڵيكه‌يشنى زيره‌كى ده‌ستكرد لە (100%) لاسايى سه‌رۆكى توركيا بكاته‌وه‌ و به‌و هۆيه‌شه‌وه‌ په‌يوه‌نديى به‌چه‌ند بازرگانێك و كه‌سانى باڵاده‌ستى توركيا و بيانى كردووە و هه‌ڵيان بخه‌ڵه‌تێنێت. 

له‌ ئه‌نجامى به‌دواداچوونێكى وورد ده‌زگاى هەواڵگری توركیا توانى ناسنامه‌ و شوێنى كه‌سه‌كه‌ بدۆزێته‌وه‌، كەسەكە رادەستی پۆلیس بكەن.

هه‌روه‌ها ده‌زگا ئه‌منييه‌كان رايانگه‌ياندووه‌ پێويسته‌ هاووڵاتيان ئاگاداری له‌م جۆره‌ فێڵانه‌ بن، كە له‌ ئێستادا  له‌ توركيا بڵاوبۆته‌وە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین